ئەردۆغان: دەزانین داڕێژەرانی کودەتا چ کەسانێکن
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i427374-ئەردۆغان_دەزانین_داڕێژەرانی_کودەتا_چ_کەسانێکن
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: بەرپرسانی ئەو وڵاتە باش دەزانن کە داڕێژەرانی پیلانی شیمانەیی کودەتا، چ کەسانێکن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 16, 2024 07:00 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: بەرپرسانی ئەو وڵاتە باش دەزانن کە داڕێژەرانی پیلانی شیمانەیی کودەتا، چ کەسانێکن.

بەرلەوە، رۆژنامەیەکی تورکیا ڕایگەیاند، "رەجەب تەییب ئەردۆغان" پاش وشدارییدانی "دەوڵەت باغچەلی" سەرۆکی پارتی نەتەوەخواز(مەهەپە) لەبارەی ئامادەکاریی بۆ کودەتایەکی شیمانەیی، دانیشتنی بەپەلەی لەگەڵ سەرۆکانی هەواڵگریی و وەزارەتی دادەوانیی سازداوە.

ڕێکخراوە کارگێڕییەکان، دەرکرانی چەند ئەفسەری پۆلیس لە ئیدارەی ئاسایشی ئانکارا بەتۆمەتی پەیوەندییان بە ڕێکخراوی "ئایهان بورا کاپلان"، نیگەرانی بەرفراوانی بەدیهێناوە.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: کەسانێک کە دەیانەوێ قەرزیان بە فەتۆ (ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گولەن کە لەلایەن تورکیاوە بە ترۆریستیی ناسراوەو تۆمەتبارە بە جێبەجێکردنی کودەتا لە ساڵی٢٠١٦)، بدەنەوە، قەت بێکار دانانیشن، ئێمە دەزانین کێ دارەدەستە و کێ پلاندانەریەتی.

رۆژنامەی سەباح لە ڕاپۆرێکدا ڕایگەیاند، یەکەی هەواڵگریی پۆلیسی ئانکارا، لێپێچینەوەی کردووە لە٢٨٠ کەس لەوان بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی، ڕۆژنامەنوسان و کوڕی وەزیری دادەوانیی پێشوو.

بەپێی ڕاپۆرەکان، کودەتاچیان گومانلێکراوی ترافیک و قەرەباڵغیی ئینتێرنێت و پەیوەندییەکانی ئەوانیان خستبۆ ژێر کۆنترۆڵ و چاودێریی.