کوڕەکەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لەکاردانەوە بەرامبەربە پشکنینە ئاسایشییەکان له نووسینگەی باوکیی دا ، ڕەخنەی توندی گرت لە سوپا و دامەزراوە ئاسایشییەکانی ئەو ڕژێمە و ئەو کارەی بەکودەتا پێناسە کرد.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: بەرپرسانی ئەو وڵاتە باش دەزانن کە داڕێژەرانی پیلانی شیمانەیی کودەتا، چ کەسانێکن.
لە وڵاتی گابۆن، دواى راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، گروپێک سەرباز هەڵیانکوتایە سەر بینای تەلەڤیزیۆنی نیشتمانیی و دەستبەسەرداگرتنی حکومەتیان راگەیاند.
سەرۆک کۆماری تورکیا داوای پێکهێنانی دەستوورێکی نوێ بۆ وڵاتەکەی کرد کە خواست و خەونی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لەخۆ بگرێت.
بنکەیەکی لێکۆڵینەوەی بەریتانیا ئاشکرای کردووە، لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووھەمەوە، حکومەتی ئەو وڵاتە زیاتر لە 40 جار لە 27 وڵاتدا پیلانی کودەتای داڕشتووەو یان جێبەجێی کردووە.
«رەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە: لە هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزەوە ھەتا ئەمڕۆ، ٣٨ هەزار کارمەندی ئاسایشمان لەسەر کار لاداوە و دامەزراوەکەمان بە تەواوەتی لە سێبەری «فەتۆ» پاک کردووەتەوە.
پۆلیسی تورکیا ٦ ساڵ دوای کودەتا سەرنەگرتووەکە، سەدان کەسی بە تۆمەتی لایەنگری کردن لە کودەتاچییەکان قۆڵبەست کرد.
دادئەستێنەکانی تورکیا فەرمانی گیرانیان بۆ ١٥٨ کەسی گومانلێکراو لەوانە ٣٣ سەرباز دەرکرد بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ بزوتنەوەی گوێلەن.
ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاری «دیوانی نێونەتەوەیی چارەسەریی ناکۆکییەکانی سەرمایەنانەوە»ی بە ھەنگاوێکی گرینگ زانی لە ئاراستەی خەباتی دژی تیرۆریزم.
ئەمڕێ پێنج شەممە ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ ی کۆچی ھەتاوی، ڕێککەوت لەگەڵ ١٩ی ئوت، ساڵگەڕی کودەتاکەی ئەمریکا دژی دەوڵەتی ئێرانە لە ساڵی ١٩٥٣ ی زایینی.