ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ناوەندی پیشەسازیی ئاسمانی لە ئانکارا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i432209-ھێرشی_تیرۆریستی_بۆ_سەر_ناوەندی_پیشەسازیی_ئاسمانی_لە_ئانکارا
لە ئەنجامی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ناوەندی پیشەسازیی ئاسمانی لە ئەنکارا، چەندین کەس کوژران و بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2024 04:20 Asia/Tehran
  • ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ناوەندی پیشەسازیی ئاسمانی لە ئانکارا

لە ئەنجامی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ناوەندی پیشەسازیی ئاسمانی لە ئەنکارا، چەندین کەس کوژران و بریندار بوون.

«عەلی یەرلی کایا» وەزیری ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە هێرشی سەر ناوەندی پیشەسازیی ئاسمانیی تورکیا لە ئانکارا ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ناوەندی پیشەسازیی ئاسمانیی تورکیا لە ئانکارا کەسێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوونە.

ئەو وێنانەی کە بڵاو دەبنەوە، ئەو تەقینەوەیە دەردەخەن کە لە بنکەی کۆمپانیای پیشەسازیی ئاسمانیی تورکیا لە ئانکارا ڕووی داوە. میدیاکانی تورکیا باس لە هێرشێکی تیرۆریستی لە نزیک بینای کۆمپانیای پیشەسازیی ئاسمانیی "توساش" لە ئانکارا دەکەن.