تورکیا: میکانیزمێک بۆ چەکدانانی پەکەکە دادەنرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i438841-تورکیا_میکانیزمێک_بۆ_چەکدانانی_پەکەکە_دادەنرێت
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و چەکدانان دەڵێ، میکانیزمێک لەلایەن یەکە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتەوە بە هەواهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی وڵاتانی ناوچەکە دادەنرێت.
(last modified 2025-05-15T12:37:44+00:00 )
May 15, 2025 15:47 Asia/Tehran
  • تورکیا: میکانیزمێک بۆ چەکدانانی پەکەکە دادەنرێت

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و چەکدانان دەڵێ، میکانیزمێک لەلایەن یەکە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتەوە بە هەواهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی وڵاتانی ناوچەکە دادەنرێت.

"زەکی ئاکتورک" وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا وتیشی: پەکەکە رایگەیاندووە کە خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە و بڕیاری چەکدانانی داوە. پرۆسەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت بە هەستیاری و وردبینییەکی زۆرەوە بەڕێوەدەچێت.زەکی ئاکتورک وشداری دا لە دژایەتیکردنی پرۆسەکە و وتی: پێویستە ئاگادار بین لەو هاندانانەی لەلایەن ئەو وڵاتانەوە دەکرێن کە رێکخراوی تیرۆریستی بەکاردەهێنن، یان ئەوانەی لە ناو رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازدان و پشتگیریی ئەم بڕیارەی پەکەکە ناکەن.