لەمپەری نوێ لەسەر ڕێگای چەکداماڵینی پەکەکە،چەقبەستوویی نوێ لە گۆڕینی دەستووری تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i440968-لەمپەری_نوێ_لەسەر_ڕێگای_چەکداماڵینی_پەکەکە_چەقبەستوویی_نوێ_لە_گۆڕینی_دەستووری_تورکیا
پارتی بزافی نیشتمانی تورکیا ئاشکرای کرد 6 بڕگە لە دەستووری ئەو وڵاتە وەک هێڵی سوور دەزانێ و لە هیچ دۆخێکدا ڕێگا نادات بگۆڕدرێت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 18, 2025 14:25 Asia/Tehran
  • لەمپەری نوێ لەسەر ڕێگای چەکداماڵینی پەکەکە،چەقبەستوویی نوێ لە گۆڕینی دەستووری تورکیا

پارتی بزافی نیشتمانی تورکیا ئاشکرای کرد 6 بڕگە لە دەستووری ئەو وڵاتە وەک هێڵی سوور دەزانێ و لە هیچ دۆخێکدا ڕێگا نادات بگۆڕدرێت.

فەتی  ییڵدز جێگری مەهەپە وتی هەوڵ بۆ کۆتایی دان بە چالاکی گرووپی تیروریستی  پەکەکە و  گەیاندنی تورکیا بە وڵاتێکی بە دوور لە  تیرور  داهێنانی  بە کردەوەی دەوڵەت باغچەلیە و ئەردوغانیش بە لایه نگری لەو  پێشنیارە ڕێگای بۆ ئاشتی خۆش کردووە . فه تی ییلدز لە درێژەدا وتی  ئێمە سەبارەت بە کێشەیەکی جیدی کە 41 ساڵە کاریگەری داناوە لەسەر  تورکیا و دراوسێیەکانی  قسە دەکەین . ئیمە  دەرفەتێکی گەورەمان  لە بەردەم دایە  تا بەڵای  تێروڕریست کە  وڵاتەکەمانی تووشی کێشە کردووە و تێچووی  کومەڵایەتی زۆری بۆ وڵاتەکەمان بووە  لەناو ببەین  بەڵام لەو ڕێبازەدا  هێڵگەلی سووری  سەرەکیمان هەیە بۆ وێنە  6 بڕگە لە یاسای بنەڕەتی کوماری تورکیا کە بە بڕوای ئێمە ناگوڕدرێت و بە هیچ لەونێک  ئیزنی  چاکسازی ئەو 6 بڕگەیه نادەین .