داوای لابردنی پارێزبەندیی هاوسەرۆکان و ١٦ پەرلەمانتاری دەم پارتی دەکرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i443690-داوای_لابردنی_پارێزبەندیی_هاوسەرۆکان_و_١٦_پەرلەمانتاری_دەم_پارتی_دەکرێ
وەزارەتی دادی تورکیا بۆ وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لە ١٨ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی دەم پارتی بە هاوسەرۆکانی ئەم پارتەوە و ٤ پەرلەمانتاری جەهەپە، ٣٧ دۆسیەی تاوانی پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 01, 2026 14:40 Asia/Tehran
  • داوای لابردنی پارێزبەندیی هاوسەرۆکان و ١٦ پەرلەمانتاری دەم پارتی دەکرێ

وەزارەتی دادی تورکیا بۆ وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لە ١٨ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی دەم پارتی بە هاوسەرۆکانی ئەم پارتەوە و ٤ پەرلەمانتاری جەهەپە، ٣٧ دۆسیەی تاوانی پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی ناوەندی راگەیاندنی پەرلەمانی تورکیا، ٣٣ دۆسیەی تاوان دژی ١٨ پەرلەمانتاری دەم پارتی پێشکەش کراون. لیژنەی داد و دەستووری پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا ٨٧٣ دۆسیەی تاوان بۆ وەرگرتنەوەی پارێزبەندی پێشکەش کراون کە ٥٧٤ـیان دژی پەرلەمانتارانی دەم پارتیین.بەپێی رێکارەکان، نوعمان کورتولمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، دۆسیەکانی تاوان ئاراستەی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی پەرلەمان دەکات بۆ بەدواداچوون لە نەبوونی کەموکورتی لە دۆسیەکان و دواتر ئاراستەی لیژنە پەیوەندیدارەکانیان دەکات. ئەو دۆسییەگەلە پاش پەسەندکران، دەخرێنە بەرنامەی خشتەی کاریی ئەنجوومەنی گشتیی بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێت.