کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر؛ سبەی
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i444382-کۆبوونەوەی_کۆمیسیۆنی_پرۆسەی_تورکیای_بێ_تیرۆر_سبەی
سبەی چوارشەممە هاوئاهەنگیکارانی پارتە سیاسییەکانی ئاکپارتی، مەهەپە، دەم پارتی و جەهەپە، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی راپۆرتی هاوبەشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی بۆ تاوتوێکردنی راپۆرتی کۆتایی کۆدەبنەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 03, 2026 14:20 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر؛ سبەی

سبەی چوارشەممە هاوئاهەنگیکارانی پارتە سیاسییەکانی ئاکپارتی، مەهەپە، دەم پارتی و جەهەپە، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی راپۆرتی هاوبەشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی بۆ تاوتوێکردنی راپۆرتی کۆتایی کۆدەبنەوە.

چاوەڕوان دەکرێت کۆمیسیۆنەکە لەم کۆبوونەوەیەدا تیشک بخاتە سەر نووسینەوەی راپۆرتەکە کە نەخشەڕێگەی پرۆسەکە لەخۆدەگرێت.

دوای رێککەوتنی هەسەدە و هەتەشە لە سوریا، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی یەک بۆ دوو هەفتەدا راپۆرتی کۆمیسیۆنەکە تەواو بکرێت و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا شاندێکی دەم پارتی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە و دواتریش سەردانی ئیمراڵی بکات.