دیداری شاندی ئیمرالی لەگەڵ ئەردۆغان
شاندەکەی ئیمرالی پێکهاتبوو لە پەروین بۆڵدان و میدحەت سەنجەر، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە ئیبراهیم کاڵین، بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) و ئەفغان ئەعلا، جێگری سەرۆکی ئاکەپەیش ئامادە بببوون، تیشک خرایە سەر جێبەجێکردنی یاسای "بەهێزکردنی هاودەنگیی نیشتمانی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی" ناسراو بە یاسای چوارچێو، هەروەها قۆناغەکانی داهاتووی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکیش، تەوەرەی گرنگ و سەرەکی گفتوگۆکان بوو. پێش ئەم کۆبوونەوەیە، شاندی ئیمرالی داوای جێبەجێکردنی خێرای بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و دادگای دەستووری و پێکهاتنی خێرای دەستەکانی کارگێڕی و جێبەجێکاری یاسای کردبوو. دوای ئەم دیدارە، هەردوولا لە بەیاننامەیەکدا، وێڕای ئەوەی دانوستانەکەیان بە بنیاتنەر وەسف کرد، جەختیان کرد لەسەر گرنگایەتیی قۆناغی ئێستا و ئیرادەی هاوبەش بۆ درێژەپێدانی بەبڕشتانەی پڕۆسەی ئاشتی. یاسای "بەهێزکردنی هاوپشتیی نیشتمانی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی"ـیش ئەمدواییانە لە پەرلەمانی تورکیا بە ٤٦٧ دەنگی ئەرێ پەسەند کراوە.