مه‌ترسییه‌کانی خواردنه‌وه کهولییه‌کان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ
ئه‌وانه‌ی مه‌ی ده‌خۆنه‌وه تا ئێسته قه‌له‌قن له‌وه‌ی ئایه ده‌بێت زیانی هه‌بێت بۆ ته‌ندروستییان، یاخود ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌ست به‌وه بکه‌ن بخۆنه‌وه ده‌یانه‌وێت بزانن زیانەکانی خواردنەوە کحولییەکان لەسەر تەندروستی مرۆڤ چییه؟ئێمەیش له خواره‌وه به‌پێی توێژینه‌وه زانستی و پزیشکییه‌کان بۆتانی شیی ده‌که‌ینه‌وه به وردی.
هه‌مووان ئه‌وه ده‌زانن، که تا ئێسته لەسەر ئاستی جیهان ئەومشتومڕە بەردەوامە، کە ئایا خواردنەوە کحولییەکان زیانیان بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە یان نا؟ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڵێ زیانی ته‌ندروستی زۆری هه‌یه.
یه‌که‌م/ کاریگەری خواردنەوە کحولییەکان لە سەر مێشک چین؟
زانایان توێژینەوەیەکیان ئەنجام داوە تایبەت بە خواردنەوە کحولییه‌کان به شێوه‌یه‌کی ناڕێک و زۆر، بۆیان ده‌رکه‌وتووه، لەم کاتانەدا مێشک لاواز دەبێت و هەست و حەزی خواردن زۆرتر دەبێت.
توێژینەوە بهریتانییەکەئاشکرای کردووه، کە زۆربەی خەڵک دوای بە کارهێنانی شه‌راب حەزی خواردنیان زۆر دەبێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ ماوەی3 ڕۆژ کحوڵ لە مێشک دەمێنێتەوە بە شێوەیەک کە فەرمانەکان بە تەواوی ناگاتە مێشک.
ئه‌وه شیان ئاشکرا کردووه، که کحول خۆی ڕێژەیەکی زۆری کالۆری هەیە، خه‌ڵکێکی زۆر به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی شه‌راب قەڵەو دەبن، هه‌ر ئه‌و قه‌ڵه‌ویەیش ده‌بێته هۆی گیان لەدەستدان بە ڕێژەیەکی زۆر، کە %90 ی گیان لەدەستدانەکان له ته‌واوی جیهان دەگەڕێتەوە بۆ سەرنەکەوتنی جگەر و ئه‌نجامنه‌دانی کاره‌کانی به‌ڕێکی به‌تایبه‌ت لەو کەسانەی کە قەڵەون دوو بەرانبەر بۆی ژەهراوی تره.
دووه‌م/ کاریگه‌ری خواردنه‌وه‌ی شه‌راب له‌سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌رس چییه؟
توێژینه‌وه‌یکی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌رسی سویسڕی تایبەت بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس مەترسییەکی نوێی خواردنەوە کحولییەکانی لەسەر تەندروستی مرۆڤ ئاشکرا کردووه، که ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌که خۆی له خۆیدا ترسێکی زۆر له لای مه‌ی خۆران دروست کردووه.
له توێژینه‌وه‌که به وردی زیانەکانی خواردنەوەی شه‌راب ئاشکرا کردووە لەسەر کۆئەندامی هەرس و بڵاوی کردووەته‌وه: "زۆر خواردنەوەی مەی دەبێتە هۆی وێرانکردنی خانەکانی گەدەو تێکدانی سیته‌می هه‌رس".
لەگەڵ ئەوەیشدا شەرابی سوور بەهۆی بەرزی پلەی ترشێتیەکەی و خەستی ئاستی کحول لەناویدا دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەکتریا سوود بەخشەکانی ناو گەدە.
ئەو جۆرە مەشروبانەیش، کە ئاستی کحول لەناویدا % 40 بێت ئەوە لە ماوەی یەک خولەکدا بەکتریا سوود بەخشەکانی ناو دەم لەناو دەبات.
ئەم توێژەرەوەیە وردتر سه‌رنجی خستووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی خواردنەوەی ئەو جۆرە خواردنەوانەی ئاستی کحول لەناویاندا بەرزە، زیان بە دیواری گەدە دەگەیەنێت و ئەگەری زۆرە هەندێکیان برینی بچووک لەناو گەدەدا درووست بکەن.
ئەگەر ڕێژەی کحول لە ناو خواردنەوەکە % 10 بێت ئەوا گەدە پێویستی بە 24 کاتژمێر هەیە بۆ ئەوەی باش ببێتەوە، پزیشکه‌کان ده‌ڵێن بەردەوام خواردنەوەی مەی دەبێتە هۆی سکچوون و دڵتێکهەڵاتن و زۆر بوونی ئاستی بەکتریا زیان بەخشەکان و کەمبوونەوەی ڕێژەی بەکتریا سوود بەخشەکان لەناو گەدەدا.
سێیه‌م/ ئه‌گه‌ر ڕۆژانه ته‌نیا پێکێکیش شەراب بخۆیتەوە چی ڕووده‌دات؟
دوای چه‌ند ساڵێکی زۆر توێژه‌رێکی پزیشکی هیندی به‌ناوی دکتۆر فۆتۆنس به چەند توێژینەوەیەک ئەوەی ئاشکرا کرد، کە خواردنەوەی شەراب دەبێتە هۆینزیکبوونهوه له هه‌رچی زووتره به نەخۆشییەکانی دڵ و ملولەی خوێن، ئەو کەسانەیش کە زیادە ڕەویییان کردووە لە خواردنەوەی مەی یان شەراب، ئەوە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و ملولەی خوێن زۆر زووتربووە.
ئەم پزیشکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە، کە ڕۆژانە خواردنەوەی پێکێک شەراب ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک بەڕێژەی % 4 زیاد دەکات و خواردنەوەی 3 بۆ 4 پێک لە شەراب لە ڕۆژێکدا ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە بە ڕێژەی % 40 بۆ % 50 بەرز دەکاتەوە.
لە کۆتایی دا دەبێ بووترێ :
ئەو کەسانەی زۆر مەی دەخۆنەوە تەمەنیان کوورتر دەبێت لە چاو ئەو کەسانەی کە مەی ناخۆنەوە.