وشداریی وەزیری دەرەوەی ئاڵمان لەمەڕ شوێنهاتەکانی چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i312213-وشداریی_وەزیری_دەرەوەی_ئاڵمان_لەمەڕ_شوێنهاتەکانی_چوونەدەری_ئەمریکا_لە_ڕێککەوتنی_ناڤۆکی
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان وشداریی دا؛ ئەگەر ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران لەبەر چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە، هەڵوەشێ، جیهان بەرەوڕووی هەڕەشەی خێرای شەڕ دەبێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 15:55 Asia/Tehran
  • وشداریی وەزیری دەرەوەی ئاڵمان لەمەڕ شوێنهاتەکانی چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان وشداریی دا؛ ئەگەر ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران لەبەر چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە، هەڵوەشێ، جیهان بەرەوڕووی هەڕەشەی خێرای شەڕ دەبێتەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران؛ زیگمار گابریێل وەزیری دەرەوەی ئاڵمان بەئاماژە بە قەیرانی نیمچەدوورگەی کۆریا وتی: چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام، هەڵگری پەیامێکی تێکدەرە چونکە ژمارێک وڵات شکست هێنانی ئەو ڕێککەوتنە وەک پەیامێک بۆ چەکدارکردنی خۆیان بە چەکی ناڤۆکی لە کەمترین کاتی مومکین لەقەڵەم دەدەن.

گابریێل وتی: بێتوو ڕێککەوتنی ناڤۆکیی شکست بێنێ، هاندانی کۆریای باکوور بە دانوستان و ئەندامبوون لە پەیمانی ئاسایشی، بەتەواوەتی نامومکین دەبێ.

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان لەدرێژەدا بەپێداگری لەسەر هەڵوێستەکانی لایەنە ئوروپییەکان لەمەڕ داکۆکی لە بەرجام، وشداریی بە بەرپرسانی ئەمریکی دا؛ هەڵوێست و کردەکانیان لەبارەی ئەو ڕێککەوتنە جیهانییە، ئوروپا دەخاتە پاڵ چین و ڕووسیا.

کۆماری ئیسلامیی ئێران هەردەم جەختی کردووە لەسەر بەپێچەوانەبوونی بنەڕەتیی چەکی ناڤۆکی لەگەڵ پێوەرە گرینگ و بەهادارەکان و دوکتوریەنی بەرەڤانیی ئەو وڵاتە.

بەم حاڵەشەوە، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ هەینی لەڕووسیا وشداریی دا: چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام و هەڵوێستی دوژمنکارانەی ئەمریکا لەهەمبەر ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە، بشێوی جیهانی لێ دەکەوێتەوە.