پەلاماری ئەمریکا بۆسەر باکووری ڕۆژاوای پاکستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i316467-پەلاماری_ئەمریکا_بۆسەر_باکووری_ڕۆژاوای_پاکستان
لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا بۆسەر ئەیالەتی خەیبەرپەختونخا، باکووری ڕۆژاوای پاکستان سێ کەس کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2017 13:09 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئەمریکا بۆسەر باکووری ڕۆژاوای پاکستان

لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا بۆسەر ئەیالەتی خەیبەرپەختونخا، باکووری ڕۆژاوای پاکستان سێ کەس کوژران.

بەپێی راپۆری کەناڵی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنیی ئۆردوی سەحەر، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ ناوچەی کەرەم ئەیجنسی لە نزیک پیشاوەریان بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە سێ کەس کوژران.

بەرلەوەش، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا چەندین جار ناوچە جیاجیاکانی ئەیالەتی خەیبەر پەختونخایان بۆردومان کرد کە بەسەدان کوژراوی لێکەوتەوە.

بەرپرسان، نوێنەرانی پەرلەمانەکان و کەسایەتییە سیاسیی و مەزهەبییەکانی پاکستان، پەلاماری ئاسمانیی ئەمریکا بە پێشێلکەری سنووری ئاسمانی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەیان دەزانن.