وتووێژی تەلەفۆنیی سەرۆک کۆمارانی تورکیا و ڕوسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i324947-وتووێژی_تەلەفۆنیی_سەرۆک_کۆمارانی_تورکیا_و_ڕوسیا
سەرۆک کۆمارانی تورکیا و ڕوسیا لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە ئەنجامی کۆبوونەوەی وتووێژی نەتەوەیی سووریا لە سووچی ڕەزایەتیان دەربڕی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 31, 2018 17:38 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی سەرۆک کۆمارانی تورکیا و ڕوسیا

سەرۆک کۆمارانی تورکیا و ڕوسیا لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە ئەنجامی کۆبوونەوەی وتووێژی نەتەوەیی سووریا لە سووچی ڕەزایەتیان دەربڕی .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنک لە ئەنقەرە، ولادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا و رەجەب تەیب ئەردوغان  سەرۆکی  تورکیا لەم وتووێژە تەلەفۆنییە وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە ئەنجامی دوایین خولی دا وتووێژەکانی ئاشتی سوریا لە سووچی، لەسەر گرینگایەتی جێبەجێ بوونی ڕێککەوتنەکان لەم وتووێژە لە پێناو چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا، پێداگرییان کرد  .

پوتین و ئەردوغان لەم وتووێژە  پێداگرییان کرد  کە هەنگاوی هەڵگیراو بۆ پێکهاتنی لیژنەی یاسای بنەڕەتی یەکێک لە گرینگترین  ئەنجامەکانی ئەم کۆبوونەوەیە بو.وە  .

لەلایەکی دیکەوە دوو لایەن لەم پێوەندییە تەلەفۆنییە سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکان سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سوریا وتووێژیان کرد  .