مانۆڕی ئاسمانیی ٣ وڵاتی ئەوروپایی دژی ڕووسیا
فڕۆکە جەنگیەکانیی سێ وڵاتی ئەوروپایی بەشداریان کرد لە مەشقێکی جەنگیی هاوبەش بەمەبەستیی بەرتەسک کردنەوەی چالاکیە سەربازیەکانی ڕووسیا .
کەنالی دەنگ و باسی " یورو نیوز" ڕاپۆرتی دا، فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانیا ، فەرەنسا و ئەڵمانیا رۆژی پێنجشەممە بەمەبەستی ناسکردن و پێوشوێنگرتنەوەی فڕۆکە ڕووسەکان مەشقی جەنگیی هاوبەشیان بەڕێوە برد
ناتۆ لە ساڵانی ئەمدواییە لە ژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی هەرەشەکانی ڕوسیا، ئامادە بوونێکی بەربڵاوی نزیک سنوورەکانی ئەم وڵاتە دا بووە.
پێوەندییەکانی ڕۆژئاوا و مۆسکۆ لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە لە مەسەلەگەلێکی وەک پەرەی دزە و کنەی سەربازی ناتۆ بە تایبەت ئەمریکا نزیک سنوورەکانی ڕوسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا ، قەیرانی ئۆکراین، جم و جولی سەربازی لە دەریای بالتیک و ڕەوشی سوریا لێل بۆتەوە .
ڕوسیا بە جاران لە بارەی دواهاتە بەربڵاوەکانیی پەرەی ئامادە بوونی هێزەکانی ناتۆ نزیک سنوورەکانی خۆی وشداری داوەو ڕاشیگەیاندووە کە ئەم کردەوەگەلە بە کاردانەوەی بەرامبەر وڵام ئەداتەوە .