دڵگرانی دەربڕینی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە بارودۆخی ئیدلەبی سووریا
سەرۆک کۆماری ڕووسیا دڵگرانی خۆی دەربڕی لە بارودۆخی پارێزگای ئیدلەبی باکوری رۆژئاوای سووریای .
بەپێی ڕاپۆری دوێشەو(هەینی)ی هەواڵدەریی ئیرنا، "ڤلادیمیر پوتین" لەدانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو وڵاتە لە مۆسکۆ، وتی: ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستان لە ئیدلەب کۆبوونەوەو مۆسکۆ بەتوندی نیگەرانی جم و جۆڵی تێکدەرانەی ئەوانە.
لەهامان کاتدا، "سێرگئی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا رۆژی هەینی لە جڤینی ڕووسیاو ئاڵمان لە بەرلین وتی: ڕووسیا لە پارێزگای ئیدلەب ، بنکەو بازگەی مرۆیی دادەنێ بۆ چوونەدەری دانیشتنوانی خۆجێیی لەو پارێزگایە .
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها جەختی کرد لەسەر ئیرادەی مۆسکۆ و هاوبەشەکانی بۆ درێژەدان بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە سوریا.
ئیدلەب لەباکووری رۆژاوای سوریا، هەروا لەچنگ گرووپە تیرۆریستییەکان دایەو حکومەتی سوریا بەنیازە لەچنگ تیرۆریستانی جێی داکۆکی ژمارێک وڵاتانی ناوچەو ڕۆژاوا ڕزگاری بکات.
پاش پێشڕەوییەکانی سوپای سوریا لەیەک ساڵی ڕابردوودا ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستان خۆیان گەیاندۆتە ئیدلەب .