ڕووسیا : بایکۆتی نەوتی ئێران ڕاست نیە
وەزیری وزەی ڕووسیا بایکۆتی یەکلایەنەی ئەمریکا دژبە نەوتی ئێرانی بە ناڕاست و تێکدەرانە زانی.
"ئەلەکساندر نۆڤاک" وەزیری وزەی ڕووسیا لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی سی ئێن بی سی ئەمریکا وتی: لێدوان لەبارەی شوێنهاتەکانی گەمارۆ نەوتییەکانی ئێران دژوارە چونکە کاردانەوەی وڵاتان و کۆمپانیاکانی هاریکار لەگەڵ ئێران جارێ بەتەواوەتی ڕوون نییە.
نۆڤاک وتی: کارکردن لەبازاڕێک کە تێیدا، ئێرانیش یەک لە بنێرانی نەوت بێ ، باشترەو ڕێژەیەکی پاوەجێ دەخاتەنێو بازاڕ.
ئەوە لەکاتێکدایە کە نرخی نەوت لەبازاڕە جیهانییەکانی رۆژی هەینی لەبەر کەمکردنی هەناردەی نەوتیی ئێران پاش ئابلۆقەکانی ئەمریکا، هەڵکشا.
ئەمریکا، هەشتی مای٢٠١٨ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی چووەدەر و پاشان ڕایگەیاند، هەتا چواری نۆڤمبەری٢٠١٨ هەناردەی نەوت ، گاز و پێترۆشیمی ئێران دەگەیێنێتە سفر.
واشنگتۆن داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە، وەک بەشێک لە ئابلۆقە ئابوورییەکانی دژ بەتاران، هاوردەی نەوت،گاز و بەرهەمی پێترۆشیمی لەئێران بەسفر بگەیێنن.
زۆرێ لە وڵاتانی جیهان لەوان چین، ڕووسیاو تورکیا بۆ نەیارەتی لەگەڵ بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایانگەیاندووە، پەیڕەوی لەداواکاریی دۆناڵد ترەمپ ناکەن.