ڕووسیا : زۆرێک لە وڵاتان لە دووی بەدیل دانان بۆ دۆلاری ئەمریکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i349239-ڕووسیا_زۆرێک_لە_وڵاتان_لە_دووی_بەدیل_دانان_بۆ_دۆلاری_ئەمریکان
وتەبێژی سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی؛ زۆرێک لە وڵاتان لە ئەورووپا و ئاسیا لە دووی دیتنەوەی بەدیلێکن بۆ ئەوەی وەکوو دراوی پاشەکەوت جێگای دۆلار بگرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 17, 2018 08:34 Asia/Tehran
  • ڕووسیا : زۆرێک لە وڵاتان لە دووی بەدیل دانان بۆ دۆلاری ئەمریکان

وتەبێژی سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی؛ زۆرێک لە وڵاتان لە ئەورووپا و ئاسیا لە دووی دیتنەوەی بەدیلێکن بۆ ئەوەی وەکوو دراوی پاشەکەوت جێگای دۆلار بگرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "دمیتری پسکۆف'' Dmitry Peskov ڕۆژی یەکشەممە وتی: ئەمریکا وەکوو ئاراستەکەری دۆلار هەنگاوگەلێک هەڵدەگرێ کە بنەمای متمانە بەم دراوە نێودەوڵەتییەی لەرزۆک کردووە و لە باروودۆخی هەنووکەدا خەریکە هەژماری ئەو وڵاتانەی زۆرتر دەبێ کە لە دووی کەم کردنەوەی بەسراوە بوونیان بە ئەمریکان.

وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتیی ڕووسیا وتیشی: ئەو وڵاتانە ئەو راستییەیان بۆ دەرکەوتووە کە بڕانی بەسراوە بوون بە دۆلاری ئەمریکا گونجاوە و ئەوە دەبێ خێراتر ئەنجام بدرێ.

سەرۆکی بانکی ناوەندیی ڕووسیایش ڕۆژی هەینی رایگەیاند بانکی ناوەندیی ئەم وڵاتە سیاسەتی وەلانانی دۆلاری ئەمریکای دەست پێ کردووە و درێژە دەدات بەو سیاسەتەی خۆی.

هەروەها ئاندرێ کۆستین Andrey Kostin, سەرۆکی یەکێک لە بانکە گەورەکانی ڕووسیا پلانێکی داڕشتووە بۆ وەلانانی دۆلاری ئەمریکا لە سات و  سەودای بازرگانی و بانکیی ئەم وڵاتە کە بە پێی ئەوە دۆلار لە مامەڵە بازرگانییەکانی ڕووسیا وەلادەنرێ.