بەرنامەی ئەڵمانیا بۆ دەرکردنیی بەربڵاوی ئەرمەنییەکانیی ئەم وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i363377-بەرنامەی_ئەڵمانیا_بۆ_دەرکردنیی_بەربڵاوی_ئەرمەنییەکانیی_ئەم_وڵاتە
دەوڵەتی فێدراڵی ئەڵمانیا گەرەکیەتی ژمارێکی زۆر لە ئەرمەنییەکان لەم وڵاتە دەرکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2019 14:01 Asia/Tehran
  • بەرنامەی ئەڵمانیا بۆ دەرکردنیی بەربڵاوی ئەرمەنییەکانیی ئەم وڵاتە

دەوڵەتی فێدراڵی ئەڵمانیا گەرەکیەتی ژمارێکی زۆر لە ئەرمەنییەکان لەم وڵاتە دەرکات.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی شەممەی بڵاڤۆکی ئەرمەنی زمانی ئیراوونک، لە ژەنیڤەری ڕابردووەوە تا بە ئێستا ٢٥٠ ئەرمەنی لەئەڵمانیا دەرکراون و پێشبینی دەکرێت ١٦٠ ئەرمەنی دیکەیش لەو رۆژانە وا ماوەتەوە لەمساڵی زایینی لەم وڵاتە دەربکرێن.

سیاسەتەکانی کۆچەری ئەڵمانیا تەنانەت بۆ کۆچەرانی نەخۆش و ئەوانەی وا خەریکی دەواو ودەرمانیشن جیاوازایەکی لەبەر چاونەگرتووە و ئەم کەسانەیش بڕیارە دەربکردرێن.

بە پێی نووسراوەی بڵاڤۆکی ئەرمەنی زمانی ئیراوونک لە بەلجیکیش وەکوو ئەڵمانیا هەر ئەم ڕەوشە مەترسیدارە،هەرەشە دەکات لە ئەرمەنییەکان. ئەڵمانیا بەرلەمە ڕایگەیاندبوو ژمارێک لە شاروومەندانی ئەرمەنستان و گۆرجستان لەمافی پەنابەرییەتی کەڵکی خراپ وەردەگرن.