داکۆکیی ڕووسیا لە هەنگاوی چوارەمی ئێران بۆ کەمکردنی وادەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i371324-داکۆکیی_ڕووسیا_لە_هەنگاوی_چوارەمی_ئێران_بۆ_کەمکردنی_وادەکانی_هاوپێوەند_بە_ڕێککەوتنی_ئەتۆمی
یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاند، هەنگاوی چوارەمی ئێران بۆ کەمکردنی وادەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، مەنتقی یە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2019 13:10 Asia/Tehran
  • داکۆکیی ڕووسیا لە هەنگاوی چوارەمی ئێران بۆ کەمکردنی وادەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاند، هەنگاوی چوارەمی ئێران بۆ کەمکردنی وادەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، مەنتقی یە.

"سێرگئی ریابکۆف" یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا رۆژی سێ شەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی رێیانۆڤستی بەئاماژە بەوەی کە مۆسکۆ بڕیاری تازەی ئێران بۆ کەمکردنی وادەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەلاوە سەیر نەبووە، وتی: ئەمریکا بەرپرسی دۆخی ئێستای ڕێککەوتنی ناڤۆکییە.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها وتی: کەڵک وەرگرتنی ئێران لە سەنتریفیوژەکانی فۆردۆ و بەمانای کۆتایی ڕێککەوتنەکە نییە.

ریابکۆف پێی داگرت؛ گەڵاڵەی هاوبەشی ئێران و رووسیا بۆ گۆڕینی ناوەندی پیتاندنی "فۆردۆ" بۆ سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەو گەشەپێدان، هەروا لەسەر مێزەو پێداچوونەوەی لەبارەیەوە نەکراوە.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمرۆ سێ شەممە لەتاران بەڕاگەیاندنی هەنگاوی چوارەمی کەمکردنی وادەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتی: بەپێی ئەو ڕێککەوتنە بڕیاردرا هەزار و ٤٤ سەنتریفیوژ لە فۆردۆ هەڵسوڕێن و هیچ گازێک تێنەکرێ بەڵام لە سبەی چوارشەممەوە گازتێکردن لە فۆردۆ دەس پێ دەکرێ.