١٢ کوژرواوو بریندار لە ئەنجامی ڕوودانی تەقینەوە لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i390649-١٢_کوژرواوو_بریندار_لە_ئەنجامی_ڕوودانی_تەقینەوە_لە_کابۆلی_پێتەختی_ئەفغانستان
تەقینەوە جارێکی تر شاری کابۆلی پێتەختی ئەفغانستانی ھەژاندو پێنج کوژراوو حەوت برینداری لێ کەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2020 08:58 Asia/Tehran
  • ١٢ کوژرواوو بریندار لە ئەنجامی ڕوودانی تەقینەوە لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان

تەقینەوە جارێکی تر شاری کابۆلی پێتەختی ئەفغانستانی ھەژاندو پێنج کوژراوو حەوت برینداری لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە کابۆلەوە،ئەم تەقینەوەیە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە لە دەڤەری حەوتەمی ئاسایشتیی کابۆل ڕووی دا کە چوار لە کوژراوان پزیشکی بەندیخانەی «پۆل چەرخی» بوون.

ئەم پزیشکانە کاتێک کوژران کە ترۆمبیلەکەیان کرایە ئامانجی مینێکی موگناتیشی و تێک شکێندرا.

پێشتر پۆلیسی کابۆل، ژمارەی قوربانییەکانی ئەم ڕووداوەی یەک کەس ڕاگەیاند بوو.

لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو ئەمە بۆ سێھەمین جارە لە کابۆل دا تەقینەوە ڕوو دەدات و ئەم زنجیرە تەقینەوانەش ھەتا ئێستا بوونەتە ھۆی کوژرانی ١٥ کەس و بریندار بوونی زیاتر لە ٥٠ کەسی دیکە.