لاڤرۆف: کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان دان نان بە شکست ھێناندا بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i398425-لاڤرۆف_کشانەوەی_ئەمریکا_لە_ئەفغانستان_دان_نان_بە_شکست_ھێناندا_بوو
وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لەو باوەڕەدایە کە کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە ئەفغانستان لە ڕاستی دا پێمل بوونی شکست ھێنانە لە ڕاپەڕاندنی پلان و بەرنامەکانی ئەو وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 08, 2021 13:33 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان دان نان بە شکست ھێناندا بوو

وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لەو باوەڕەدایە کە کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە ئەفغانستان لە ڕاستی دا پێمل بوونی شکست ھێنانە لە ڕاپەڕاندنی پلان و بەرنامەکانی ئەو وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «سێرگێئی لاڤرۆف» ئەمڕۆ پێنج شەممە وتی: واشێنگتۆن بەس ھێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان ناکێشێتەوە، بەڵکو بەو کارەی ئەوەشی قەبووڵ کردووە کە لە ڕاپەڕاندنی پلانەکەشی دا شکستی ھێناوە.

ئەمریکا دوای چەندین جار بەڵێن شکاندن ڕایگەیاند کە ھەتا ١١ی سپتامبەری ٢٠١١ لە ئەفغانستان دەکشێتەوە.

کشانەوەی سەرشۆڕانەی لەشکریانی ئەمریکی لە ئەفغانستان لە کاتێکدایە کە مۆڵ درانی بیست ساڵەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ئەفغانستان ھیچ دەستھاتێکی جگە لە قەڵاچۆی دەیان ھەزار کەس لە خەڵکی بێ دەرەتان و چەوساوەی ئەم وڵاتەو تێکدرانی ژێرخانەکان و پەرەسەندنی وەبەرھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان نەبووە.