یەکیەتی ئەوروپا گەشبینە بە چارەسەرکردنی قەیرانی کۆچبەران لە سنورەکانی بێلاروس و پۆڵندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i402504-یەکیەتی_ئەوروپا_گەشبینە_بە_چارەسەرکردنی_قەیرانی_کۆچبەران_لە_سنورەکانی_بێلاروس_و_پۆڵندا
یەکیەتی ئەوروپا گەشبینە بە چارەسەرکردنی قەیرانی کۆچبەران لە سنورەکانی بێلاروس و پۆڵندا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 13, 2021 14:21 Asia/Tehran
  • یەکیەتی ئەوروپا گەشبینە بە چارەسەرکردنی قەیرانی کۆچبەران لە سنورەکانی بێلاروس و پۆڵندا

یەکیەتی ئەوروپا گەشبینە بە چارەسەرکردنی قەیرانی کۆچبەران لە سنورەکانی بێلاروس و پۆڵندا.

لێپرسراوانی یەکێتی ئەوروپا ڕایانگەیاندووە، لە بەردەوامیی ھەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کۆچبەران لە سنورەکانی بێلاروس، لە ئێستادا بەرەوپێشچوونێکی باش ھەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی کۆچبەران لە سنورەکانی نێوان بێلاروس و پۆڵندا، ئەوەش لە دوای ئەوەی تورکیا گەشتکردنی ھاوڵاتیانی سێ وڵاتی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستی بۆ بێلاروس قەدەغەکردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاش ڕایگەیاندووە، دانوستانەکانیان لەگەڵ وڵاتان و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیدا بەردەوامە بۆ ڕێگریکردن لە گەشتکردنی ھاوڵاتیانی چەند وڵاتێک بۆ بێلاروس، قەدەغەکردنی گەشتەکانیش لەلایەن تورکیاوە، ئەنجامی دانوستانەکانە