رەیان ، کوڕیژگە مەغربیبیەکە دوای دەرهێنانی لە بیرەکە گیانی لە دەستدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405200-رەیان_کوڕیژگە_مەغربیبیەکە_دوای_دەرهێنانی_لە_بیرەکە_گیانی_لە_دەستدا
‌ دوای هەوڵێکی زۆر توانرا شەوی رابردوو رەیانی تەمەن پێنج ساڵان کە لە رۆژی سێشەممەوە لە بیرێکدا گیری خواردبوودەربهێندرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 06, 2022 09:21 Asia/Tehran
  • رەیان ، کوڕیژگە مەغربیبیەکە دوای دەرهێنانی لە بیرەکە گیانی لە دەستدا

‌ دوای هەوڵێکی زۆر توانرا شەوی رابردوو رەیانی تەمەن پێنج ساڵان کە لە رۆژی سێشەممەوە لە بیرێکدا گیری خواردبوودەربهێندرێت.

شەوی رابردوو تیمەکانی وڵاتی مەغریب، دوای چەند رۆژێک هەوڵدان بۆ رزگارکردنی، توانیان رەیان  لە نێو بیرێکی ٣٢ مەتریدا رزگار بکەن و دەستبەجێ گەیەنرایە نەخۆشخانە، بەڵام دوای دەرهێنانی لەبیرەکە و گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕەیانی تەمەن پێنج ساڵان لە کاتی یاری کردندا کەوتبووە ناو بیرەکەوە، هەروەها رزگارکردنی ئەو منداڵە سەرجەم میدیا جیهانییەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردبوو کە بە بەیەکێک لەرووداوە گەورەکان دادەنرێت.