سەرۆک کۆماری پاکستان: ئەمریکا پەندی لە ڕابردوو وەرنەگرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405667-سەرۆک_کۆماری_پاکستان_ئەمریکا_پەندی_لە_ڕابردوو_وەرنەگرت
سەرۆک کۆماری پاکستان ھاوکات لەگەڵ تێکھەڵچوونی سەربازیی نێوان ڕووسیاو ئۆکرانیا ڕەخنەی لە شەڕھەڵایساندنی لە ڕۆژئاوای ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گرت و وتی: ئەمریکا لە ڕابردووی خۆی بە تایبەت شەڕی ڤییەتنام پەندی وەرنەگرتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 25, 2022 11:47 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری پاکستان: ئەمریکا پەندی لە ڕابردوو وەرنەگرت

سەرۆک کۆماری پاکستان ھاوکات لەگەڵ تێکھەڵچوونی سەربازیی نێوان ڕووسیاو ئۆکرانیا ڕەخنەی لە شەڕھەڵایساندنی لە ڕۆژئاوای ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گرت و وتی: ئەمریکا لە ڕابردووی خۆی بە تایبەت شەڕی ڤییەتنام پەندی وەرنەگرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عارف عەلەوی» ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆنفرانسی نێونەتەوەیی دەرفەت و گرفتی تازە لە باشووری ئاسیا لە «ئیسلام ئاباد» لە سیاسەتی ئەمریکاو ئەورووپا بۆ پێشگرتن بە شەڕ لە ھەرێمی خۆیان و داکۆکی لە شەڕھەڵایساندن لە ئاسیاو ڕۆژھەڵاتی ناڤین ڕەخنەی گرت.

«عەلەوی» لە بارەی پێکدادانی سەربازی لە نێوان ڕووسیاو ئۆکرانیا وتی: جێگای سەرسووڕمانە کە ئەمریکا لە شەڕی ڤییەتنام پەندی وەرنەگرتووەو ئێستا لە داوێکی تر کەوتووە.

وتیشی: ئەورووپا بڕیاری داوە کە لە ڕوودانی شەڕی زیاتر لە سەرزەوینەکانی خۆی پێشگیری بکات، کەچی لە سەر لەنێو بردنی وڵاتانی دیکە لە ئەفریقیاو ڕۆژھەڵاتی ناڤین بەردەوامە.