مادۆرۆ: بە ئاستی پێشکەوتنی زانستیی لە ئێران سەرم سوڕما
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i408970-مادۆرۆ_بە_ئاستی_پێشکەوتنی_زانستیی_لە_ئێران_سەرم_سوڕما
 نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزۆئێلا دوای گەڕانەوەی لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمانەیەک دا سەرسوڕمانی خۆی لە پێشکەوتنی زانستیی ئێران دەربڕی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 21, 2022 02:33 Asia/Tehran
  • مادۆرۆ: بە ئاستی پێشکەوتنی زانستیی لە ئێران سەرم سوڕما

 نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزۆئێلا دوای گەڕانەوەی لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمانەیەک دا سەرسوڕمانی خۆی لە پێشکەوتنی زانستیی ئێران دەربڕی.

 

سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئێلا ڕۆژی هەینی ١٠ی حوزەیران بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری گەیشتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.

دیدار و وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامی و سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌روه‌ها بەسەرکردنەوەی  ده‌ستکه‌وتی کۆمپانیاکانی بنەما زانستی ئێران له‌ بەرنامەکانی  سەردانی سه‌رۆک کۆماری ڤه‌نزۆئێلا بۆ ئێران بوو . 

 "نیکۆلاس مادۆرۆ" ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژێک دا لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین بە ئاماژە بە سەردانەکەی بۆ تاران وتی: ئێمە زۆر سەرمان سوڕماوە لە ئاستی پێشکەوتنی ئێران لە بواری زانست و تەکنەلۆژیا کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەدەستی هێناوە”.

مادۆرۆ هەروەها ئاماژەی بە ڕێککەوتنەکانی نێوان ڤەنزۆئێلا و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و وتی: واژۆکردنی ڕێککەوتنی هاوکاریی ٢٠ ساڵە و کردەوەی هاوبەش لەگەڵ ئێران پرسێکی لەڕادەبەدەر گرنگە.