گەیشتنی هەژماری قوربانیانی باهۆزی ئەمریکا بە 64 کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i413881-گەیشتنی_هەژماری_قوربانیانی_باهۆزی_ئەمریکا_بە_64_کەس
کاربەدەستانی ئەمریکایی ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی کوژراوانی باهۆز و زریانی مێژوویی زستانە لە سەرانسەری ئەم وڵاتە گەیشتۆتە 64 کەس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2022 06:48 Asia/Tehran
  • گەیشتنی هەژماری قوربانیانی باهۆزی ئەمریکا بە 64 کەس

کاربەدەستانی ئەمریکایی ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی کوژراوانی باهۆز و زریانی مێژوویی زستانە لە سەرانسەری ئەم وڵاتە گەیشتۆتە 64 کەس.

بەفربارینی بێ وێنە لە ئەمریکا لە جەژنی کریسمەس و سەری ساڵی تازەی 2023 بەردەوامە و ڕێگا و شەقامەکانی ئەم وڵاتەی داخستووە و ڕێگری لە هەڵمەتەکانی فریاکەوتن و ڕزگارکردن دەکات .شاری بووفالۆ لە ویلایەتی نیۆیۆرک هاوکات لەگەڵ کڕێوە و زریانی بێ وێنەی زستانە لە چوار دەیەی ڕابردوودا هەروەها تاڵان و دزی بێ وێنەیشی بە خۆوە بینیوە.

باس لەوە دەکرێت کە شەپۆلی سەرما و سۆڵەی توند لە ویلایەتی نیویۆرک تا کۆتایی هەفتە چڕتر دەبێتەوە. هەروەها زۆرێک لە گەشتەکانی جەژنی کریسمس بەهۆی زریان و سەرما و سۆڵە هەڵوەشاونەتەوە. هەروەها کەناڵی ABC News لەم بارەیەوە بڵاوی کردۆتەوە، زیاتر لە 60% کۆی گشتی خەڵکی ئەمریکا کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئەم زریانەوە و وشدار و ڕاسپێری کەشوهەوای زریانیان پێگەیشتووە.