ئێران و نیکاراگوا یاداشتێکی لێکگەیینیان سەبارەت بە هاوکاری و ڕاوێژی سیاسی واژۆ کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i414797-ئێران_و_نیکاراگوا_یاداشتێکی_لێکگەیینیان_سەبارەت_بە_هاوکاری_و_ڕاوێژی_سیاسی_واژۆ_کرد
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و نیکاراگوا یاداشتێکی لێکگەیینیان سەبارەت بە هاوکاری و ڕاوێژی سیاسی واژۆ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 02, 2023 06:21 Asia/Tehran
  • ئێران و نیکاراگوا یاداشتێکی لێکگەیینیان سەبارەت بە هاوکاری و ڕاوێژی سیاسی واژۆ کرد

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و نیکاراگوا یاداشتێکی لێکگەیینیان سەبارەت بە هاوکاری و ڕاوێژی سیاسی واژۆ کرد.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان»، وەزیری دەرەوەی ئێران کە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سیاسی بۆ دیدارو گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی نیکاراگوا  دوای گەشتەکەی بۆ مۆریتانی، بەرەو ئەم وڵاتە وەڕێکەوت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، گەییشتە فڕۆکەخانەی ماناگوای پایتەختی نیکاراگوا و لەلایەن وەزیری دەرەوە و یاریدەدەری سەرۆکی نیکاراگوا پێشوازیی لێکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران، بە ئامادەبوونی «دێنیس مۆنکادا» وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەو لە بینای وەزارەتی دەرەوەی نیکاراگوا، یاداشتێکی لێکگەیینیان سەبارەت بە هاوکاری و ڕاوێژی سیاسی لەگەڵ نیکاراگوا واژۆ کرد.«ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» باسی لەوەش کرد کە ئاوڕدانەوە لە ئەمریکای لاتین و فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەم ناوچەیە، دوکتورینی سیاسەتی دەرەوەی ئێرانە.

«ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» ڕوونیشی کردەوە کە بەڵگەنامەی هاوکاریی نێوان ئێران و نیکاراگوا پێشتر واژۆ کراوە و لێکگەییننامەی ڕاوێژو هاوکاریی سیاسیی نێوان دوو وڵاتیش واژۆ کراوە.

«دێنیس مۆنکاد» وەزیری دەرەوەی نیکاراگواش ڕایگەیاند کە ڕێگایەکی باش گیراوەتەبەر بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان نیکاراگوا و ئێران، واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکگەیین سەبارەت بە ڕاوێژ و هاوکاریی سیاسی یەکێکە لە ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکارییەکان.

وەزیری دەرەوەی نیکاراگوا جەختی لەوەش کردەوە کە، لە ڕێگەی یاداشتنامەی لێکگەیینی ھاوکاری، نیکاراگواو ئێران بەستێنی بنیاتنەرو کارا خۆش دەکەن و لەبارەی کۆبوونەوەکانی ھاریکاری و ھاوکارییەوە گفتوگۆو ڕاوێژ دەکەن.