حەماسەی بەشکۆ وماناداری ئێرانیەکان لە یەومۆڵڵای سێزدەی خەزەڵوەر/ هەڕەشەی ڕیپێوانان لە ئیسرائیل وئەمریکا
ڕێ وڕەسمی یەومۆڵڵای سێزدەی خەزەڵوەر" ڕۆژی نیشتمانی بەرنگاربوونەوەی ئیستکباری جیهانی" لەهەموو پارێزگاکانی وڵات وزیاتر لە ١٢٠٠شار ، بە درۆشمی میحوەری "نەزمی نوێ جیهانی بە نەوەی ئارمانخواز" لە ساعەت نۆی بەیانی ئەمڕو بەڕێوە چوو
ڕێ وڕەسمی یەومۆڵڵای سێزدەی خەزەڵوەر " ڕۆژی بەرنگاربوونەوەی ستکباری جیهانی "لەهەموو پارێگاکانی وڵات وزیاتر لە ١٢٠٠ شر، بە درۆشمی تەوەرەیی " نەزمی نوێ جیهانی بە نەوەی ئارمانخواز" لە ساحەت نۆی بەیانی دەسپێبوو.
ئەم ڕۆژە گەورە وحەماسە سازە، هەمووساڵ وەبیرهێنەری هاواری ئازادیخوازی ودادپەروەری وسەردەمی خومەینی کەبیر، لەدژی ستکباری جیهانیە کە شۆڕشی دووهەم لە خستنە ژێر کۆنترۆڵی هیلانەی شۆڤاری ئەمریکا و شکستی ئەمریکای جەنایەتکار وترۆریست پەروەرلەلایەن خوێندکارانی موسوڵمانی پەیرەوی خەتی ئیمام ، ناودێرکرا، ووەکو خاڵی پێوەندی مێژووی ئازادەیی گەلی مەزن پیشاندەی، دێمەن وتابڵوی جوان لە بوێری ، ڕابوون وبیداری، ژێربوون وئاوەزمەندی،یەکیەتی وهاودڵی خۆی دەنوینێت.
لەشارە جۆربەجۆرەکانی وڵاتەکەیشمان خەڵک هاتنە ناوشەقامەکان ولە شاری کاشانیش خەڵک بە شوروشەوقی تایبەت هاتنە سەرشەقامەکان لاگری وپشتیوانی خۆیان لە خەڵکی زوڵملێکراوی غەززە وڕق وتۆڕەیی خۆیان لەئەمریکاوئیسرائیلی جەنایەتکار دەربڕی.بارانی ڕەحمەتی ئیلاهیش ئەگەرچی جوانی پاییزی دەرخست بەڵام تۆزقالێک لەپاوەجیی وبەشداری خەڵکی لە ڕیپیوانی سێزدەی خەزەڵوەرکەم نەکردەوە.
لە زەنجان، ڕیپێوانی سێزدەی خەزەڵوەر بەڕێوە چوو .ژن وپیاو وپیرولاو وگەنج ومنداڵ هەموو هاتبوونە ناو شەقامەکان ودیسان وەفا وئەمەگی خۆیان بەنزام وڕێبەری دەربڕی ولاگری وپشتیوانی خۆیان لە خەڵکی زوڵمێکراو غەززە دەربڕی وبەشداربووان خوازیاری بڕانی پێوەندی لەگەڵ ئەمریکا وئیسرائیل بوون ولە خوا داوایان کرد کە هەرچی خێراتر خەڵکی غەززە وفەلەستین سەرکەون وهەموو بتوانن لە قودسی پیرۆز نوێژ بخوینن.
لە شاری ڕەشت یش ئەمڕۆ خەڵک هاتنە ناو شەقام وڕیپیوانیان بەڕێوەبرد بائەوەی کەلەم شارەیش باران بە خۆڕدەباڕیی بەلام خەڵک پاوەجیی تر وبەئەمەگ تر لەناو شەقام مانەوە وهاواری مردن بۆ ئەمریکا ومردن بۆ ئیسرائیلیان بەرزکردەوە ولە کۆمەلگەی جیهانی وڕێکخراوی نەتەوەکان داوایان کرد بینە هانای خەڵکەوە.
لەبجنورد ولە ئەراک ولە شاری قوم ولە کرماشان وسنە وئیلام وشارەکانی تریش ڕیپیوانی سێزدەی خەزەڵوەر بە شکۆیەکی تەواوەوە بەڕێوەچوو وخەڵکی ناوچە کوردنشینەکان هاواری مردن بۆ ئەمریکا ومردن بۆ ئیسرائیل وستکباری جیهانی یان سەردا ولە کۆمەڵگەی جیهانی وڕێکخراوی نەتەوەکان داوایان کرد کەهەرچی خیراتر پیش بگرن بەم قەلاچووکردن وڕەگەز کوژیە. لە کۆتاییشدا خەڵکی شارە جۆرەکان بەیاننامەیەکان دەرکرد. لەبەیاننامەکەدا خەڵک داوایان کرد کە وڵاتانی ئیسلامی وحکۆمەتەکانی سەربەخۆ سەربارەت بە بڕانی پێوەندی سیاسی ، هاوکاریەکانی ئابووری وهەناردەکرانی نەوت وگازئەرکی مرۆڤایەتی خۆیان بەجێ بهێنن.