درێژکرانەوەی بایکۆتە یەکلایەنیی و زاڵمانەکانی ئوروپا دژ بە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i429437-درێژکرانەوەی_بایکۆتە_یەکلایەنیی_و_زاڵمانەکانی_ئوروپا_دژ_بە_ئێران
ئەنجومەنی یەکێتی ئوروپا بەبیانووی پڕووپووچ و دوژمنکارانە، بایکۆتە یەکلاییەکانی بەدژ کۆماری ئیسلامیی ئێران، درێژ کردەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 16, 2024 05:15 Asia/Tehran

ئەنجومەنی یەکێتی ئوروپا بەبیانووی پڕووپووچ و دوژمنکارانە، بایکۆتە یەکلاییەکانی بەدژ کۆماری ئیسلامیی ئێران، درێژ کردەوە.

ئەنجومەنی یەکێتی ئوروپا ئەمڕۆ لە کردەیەکی یەکلایەنەو دژە ئێرانیدا بایکۆتەکانی بەدژ ئێران بەبیانووی پووچی داکۆکی سەربازیی ئێران لە شەڕی ڕووسیا دژ بە ئۆکراین و گرووپ و دامەزراوە چەکدارەکان لە رۆژاوای ئاسیاو ناوچەی دەریای سور هەتا ٢٧ی ژوولای٢٠٢٥ درێژکردەوە.

بایکۆتەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، ساڵانە پێداچوونەوەیان بۆدەکرێ. ئێستا، ئەو بایکۆتانە بەسەر دوانزە کەس و نۆ دەزگەو دامەزراوەی ئێرانیدا دەسەپێندرێن.

لە چەند دەیەی ڕابردوودا، بایکۆت وگەمارۆکان بوونەتە ئامرازێک بۆ وڵاتانی زۆردار بەمەبەستی لەگوشارنانی وڵاتانی سەربەخۆ لە ئاستی جیهاندا.