کوژرانی نزیکەی ٦٠٠ کەس لە ئینگلیز
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i438177-کوژرانی_نزیکەی_٦٠٠_کەس_لە_ئینگلیز
دوایین داتاکانی نووسینگەی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا دەریدەخات کە لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٦٠٠ کەس لە ئینگلیز و وێڵز کوژراون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 22, 2025 13:06 Asia/Tehran
  • کوژرانی نزیکەی ٦٠٠ کەس لە ئینگلیز

دوایین داتاکانی نووسینگەی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا دەریدەخات کە لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٦٠٠ کەس لە ئینگلیز و وێڵز کوژراون.

ناوەندی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ٤١٤ کەس لە قوربانییەکان پیاو بوون و ١٥٦ کەسیش ژن بوون. ١٠٨ حاڵەتی کوشتن لە نێوماڵدا ڕوویداوە و ٨٣ کەس لەو کەسانەی لە ماڵدا کوژراون ژن بوون. هەروەها داتاکان دەریدەخەن کە ڕێژەی کوشتن لە نێوان ڕەشپێستەکاندا نزیکەی ٤٠ کەس لە هەر ملیۆنێک کەسدا بووە، کە زیاتر لە چوار هێندەی ڕێژەی کوشتن لە نێوان سپیپێستەکاندایە.