تاوتوێ کردنی هەڕەشەکانی داعش لە سوریا لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مەدرید
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i439601-تاوتوێ_کردنی_هەڕەشەکانی_داعش_لە_سوریا_لە_کۆبوونەوەی_هاوپەیمانی_نێودەوڵەتی_لە_مەدرید
لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە مەدرید، هەڕەشە ئەمنییەکانی داعش لە سووریا تاوتوێ کرا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2025 11:59 Asia/Tehran
  • تاوتوێ کردنی هەڕەشەکانی داعش لە سوریا لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مەدرید

لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە مەدرید، هەڕەشە ئەمنییەکانی داعش لە سووریا تاوتوێ کرا.

بەشداربووان لەو کۆبوونەوەیە ، تیشکیان خستە سەر ئەو هەڕەشە ئەمنییانەی کە بەهۆی بوونی خەڵکی سڤیل وهێزە بە جێیماوەکانی داعش لە کەمپەکانی پەنابەران لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە  سەردەمی  جولانی دا . هەروەها بەشداربووان پێشوازییان لە دامەزراندنی گروپێکی کاری نوێ لە چوارچێوەی هاوپەیمانیدا کرد و ڕایانگەیاند کە ئامانجی ئەو گروپە چاودێریکردنی جموجۆڵە تیرۆریستییەکان و تێکدانی توانای داعشە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سنووربەزێنەکان. ئەمە لە کاتێکدایە کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی  ڕادیکاڵ  بە پێشینەی تیرۆریستی ئێستا ئەندامی هێزەکانی  جولانین  .