دۆخی قەیرانیی پاشەکەوتی ستراتژیکی نەوتی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445962-دۆخی_قەیرانیی_پاشەکەوتی_ستراتژیکی_نەوتی_ئەمریکا
ڕادەی پاشەکەوتی ستراتژیکی نەوتی نەپاڵاوتەی ئەمریکا، دابەزیوە بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی ٤٣ ساڵی رابردوودا.
(last modified 2026-08-13T14:48:15+00:00 )
ئاب 13, 2026 18:20 Asia/Tehran
  • دۆخی قەیرانیی پاشەکەوتی ستراتژیکی نەوتی ئەمریکا

ڕادەی پاشەکەوتی ستراتژیکی نەوتی نەپاڵاوتەی ئەمریکا، دابەزیوە بۆ نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی ٤٣ ساڵی رابردوودا.

ڕاپۆرتی فەرمی ئیدارەی زانیاری و دەیتاکانی وزەی ئەمریکا دەریدەخات کە لە ئەنجامی داخرانی گەرووی هورموز، تەنیا نزیکەی ٢٩٨ ملیۆن بەرمیل نەوت لە نزیکەی ٧٢٦ ملیۆن بەرمیل پاشەکەوتی نەوتی خاو لە ئەمریکادا ماوەتەوە. بەم پێیە کاندیدێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، خەڵکی ئەم وڵاتەی ئاگادار کردەوە کە بە هۆی داخرانی گەرووی هورموز و بەردەوامیی شەڕەوە، پێویستە دەستپێوەبگرن لە بەکارهێنانی بەنزین. ئیدارەی زانیاری و دەیتاکانی وزەی ئەمریکا بە ئاماژە بە سنووردارکرانی گواستنەوەی باری وزە لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە، پێشبینییەکانی بۆ نرخی نەوتی برێنت لە ساڵی ٢٠٢٦ی لە ٨٢ دۆلارەوە بۆ ٨٧ دۆلار بەرزکردۆتەوە. هەروەها نرخی بەنزین لە ئەمریکا لە دوو دۆلار و ٩٨ سێنتی پێش شەڕی ئێران هەڵکشاوە بۆ مامناوەندی  سێ دۆلار و ٧٨ سێنت بۆ هەر گاڵۆن. وەزیری وزەی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ڕۆژانە نزیکەی ٩ ملیۆن بەرمیل نەوت بە گەرووی هورمزدا ​​تێدەپەڕێت، بەڵام کۆمپانیای زانیاری دەریایی کەپلەر ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی دووشەممە تەنیا هەشت کەشتی بەم ڕێڕەوە ئاوییەدا تێپەڕیون؛ لە کاتێکدا پێش شەڕ بە شێوەی مامناوەند ڕۆژانە نزیکەی ١٢٠ کەشتی تێپەڕیون. ئەمە لە کاتێکدایە کە ترەمپ بانگەشە دەکات گەرووی هورموز "ئێستا کراوەیە" و کۆنترۆڵیشی لە دەستی هێزی دەریایی ئەمریکادایە.