درێژەی ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەکان لە فەڕەنسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i448198-درێژەی_ناڕەزایەتیی_و_خۆپیشاندانەکان_لە_فەڕەنسا
خۆپیشاندانی خەڵکی فەڕەنسا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گرانیی، کێشەی گوزەران و هاوبەشبوون لە شەڕەکاندا، ئەم حەفتەش لە پاریس و شارەکانی دیکە بەڕێوە چوو.
(last modified 2026-11-16T14:19:28+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2026 16:10 Asia/Tehran
  • درێژەی ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەکان لە فەڕەنسا

خۆپیشاندانی خەڵکی فەڕەنسا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گرانیی، کێشەی گوزەران و هاوبەشبوون لە شەڕەکاندا، ئەم حەفتەش لە پاریس و شارەکانی دیکە بەڕێوە چوو.

 

خۆپیشاندانی خەڵکی فەڕەنسا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی بەگرانی، گیروگرفتی گوزەران و هاوبەشیی لە شەڕەکاندا، توندوتیژیی و تێکهەڵچوون لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەرانی لێکەوتەوە. هێزی ئاسایش و هێزەکانی پۆلیس پێش ئەوەی خۆپیشاندەران جێگیرببن هەموو ڕێگاکانیان داخست. ئەوان بۆ بڵاوەپێکردنی حەشیمەت لە نارنجۆک و گازی فرمێسکڕێژ کەڵکیان وەرگرت. لەئاکامی پێکدادان وگرژیی نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران، ژمارێک کەس بریندار بوون و ژومارێکیش قۆڵبەست کران. خۆپیشاندەران خوازیاری باشترکرانی دۆخی خوێندن، گرینگیی درانی زیاتر بە مافی منداڵان و بەگشتی فەڕەنسایەکی باشتر بوون. بەشی زۆری ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینانە، بەشێوەیەکی ئاشتیانە بەڕێوە چوو. بەم حاڵەش، پۆلیس بۆ بڵاوەکردن بە حەشیمەت، لە گازی فرمێسکڕێژ کەڵکی وەرگرت. وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنساش رایگەیاند: هێزەکانی پۆلیس لەکاتی بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتیی لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە، زیاتر لە ٢١٩ کەسیان دەسبەسەرکردووە. نارەزایەتیی سەرتاسەریی لە فەڕەنسا لە سیپتەمبەری ٢٠٢٦ـەوە بە خۆپیشاندانی خوێندکاران بۆ ناڕەزایەتی بە کەمیی پێداویستییەکانی خوێندن و دۆخی خوێندنگەکان دەسپێبوو و پاشان بە پەیوەستبوونی سەندیکا کرێکارییەکان و  بزووتنەوەی هێلەگ زەردەکان، بۆ ناڕەزایەتیی بەرفراوانتر دژی کێشە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکان گۆڕدرا. گردبوونەوەکانی رۆژی ١٤ی نۆڤمبەر، پێنجەمین شەممەی بەدوای یەکی ناڕەزایەتییەکان لە فەڕەنسا بوو.