بەردەوامیی قەیران لە فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا بە هەڵوەشانەوە و دواخرانی ١٠ هەزار گەشتی دیکە
سەرەڕای وادە و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکان لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکایەو، قەیران لە پیشەسازیی ئاسمانیی و فڕۆکەوانیی ئەمریکا پێی نایە دووەمین ڕۆژی خۆی.
قەیران لە پیشەسازیی ئاسمانی و فڕۆکەوانیی ئەمریکا لەکاتێکدا پێی نایە دووەمین ڕۆژی خۆی، کە هەر لەم دوو ڕۆژەدا زیاتر لە ١٠ هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشانەوە یان کاتەکەیان دواخرا. بارودۆخ لە فڕۆکەخانەکانی ئەمریکادا ئێستاش هەر قەیراناوییە و سەرلێشواویی بەهۆی دواخرانی گەشتەکانەوە بەردەوامە. کەمبوونی هێزی مرۆیی، لەوانە فڕۆکەوان، لە هەندێک لە کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکاندا بۆ وێنە لە کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئەمێریکەن ئەیر لاینز بۆتە هۆی تەشەنەی ئەم قەیرانە. ڕاپۆرتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی "دۆناڵد جەی ترامپ" لە وێست پاڵم بیچ باس لە کۆبوونەوەی حەشەمەتێکی زۆر و ناکارامەیی لە بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵی گەشتەکان و گەشتیاران دەکەن.