وەزیری وزەی ئێران چاوی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق کەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i390951-وەزیری_وزەی_ئێران_چاوی_بە_سەرۆک_وەزیرانی_عێراق_کەوت
وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەردانی عێراقی کردووە، چاوی بە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کەوت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2020 11:11 Asia/Tehran
  • وەزیری وزەی ئێران چاوی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق کەوت

وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەردانی عێراقی کردووە، چاوی بە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی پەیامنێری ئیرنا، «ڕەزا ئەردەکانیان» وەزیری وزەی ئێران و شاندەکەی ھاوڕێی لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دیداری کرد.

ھەردوک لا لە دیدارەکەدا کەئ «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ئامادەی بوو، سەبارەت بە پەیوەندی و ھاوکاریی دوو لایەنە وتووێژیان کرد.

وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەییشتە عێراق و لە لایەن ھاوتا عێراقییەکەی و باڵوێزو کارگێڕانی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا پێشوازیی لێ کرا.