کرانە ئامانجی دوو کاروانی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق دا
کانونی یهکهم 30, 2020 03:39 Asia/Tehran
سەرچاوە ئاگادارەکان باسی کرانە ئامانجی دوو کاروانی سەربازییان کردووە لە باشووری عێراق دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی «شەفەق نیوز»، ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە، لە بەر تەقینەوەی باکسێکی تەقاندنەوە لە سەر ڕێگای کاروانێکی لەشکریانی ئەمریکی لە پارێزگای «دیوانیە»ی باشووری عێراق ھێندێک زیان لە ترۆمبیلەکانیان کەوتووە.
ھاوکات کاروانێکی سەربازیی دیکەی ئەمریکا لە شاری «سەماوە» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای «موسەننا»ش کرایە ئامانج.
سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووش باسی چەند ھێرشێکی سەر کاروانە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەگەلێکی «زیقاڕ»و « دیوانیە»و «بابل»یان کرد.
جەماوەرو تاقمە عێراقییەکان خوازیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش پێشتر گەڵاڵەیەکی لەم بارەیەوە تێپەڕاندووە.
سەرپەیڤ