لە عێراق حزبێکی نوێ رادەگەیەنرێت
کانونی دوھەم 04, 2021 11:09 Asia/Tehran
لەچەند رۆژی داهاتوودا و بەسەرۆکایەتی وەزیری پیشووی وەرزش و لاوانی عێراق، پارتێکی نوێ بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق رادەگەیەنرێت و لەبەغدا و پارێزگاکانی دیکە بەشداری هەڵبژاردن دەکات.
ئەو پارتە نوێیە ناوی "گردبونەوەی سەربەخۆی نیشتیمانییە" و لەلایەن عەبدولحسێن عەبتان، وەزیری پیشوی وەرزش و لاوانی عێراق لەکابینەکەی عادل عەبدولمەهدیدا سەرۆکایەتی دەکرێت.
دامەزرێنەرانی ئەو پارتە نوێیە باس لەوە دەکەن، پێکهاتەی حزبەکەیان لەکەسانی سەربەخۆ، بەتوانا و نیشتیمانی پێکهاتون و لەبەغدا و پارێزگاکانی دیکە بەشداری هەڵبژاردن دەکەن.
عەبدولحسێن عەبتان پێشوتر یەکێک بو لەسەرکردەکانی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی و ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق بووە، ساڵی 2014 و لەکابینەکەی عادل عەبدولمەهدیدا وەک وەرزش و لاوانی عێراق دیاریکراوە.
سەرپەیڤ