تەقینەوە لە سەر ڕێگای کاروانێکی ھاوپەیمانیی ئەمریکی لە باکووری عێراق
کانونی دوھەم 06, 2021 00:08 Asia/Tehran
سەرچاوە عێراقییەکان باسی تەقینەوەی بۆمبایەکیان کردووە بە ڕووی کاروانێکی لۆجیستیکیی لە شکریانی ئەمریکی لە باکووری ئەم وڵاتەدا.
بە پێی ڕاپۆرتی «سابرین نیوز»، ئەم کاروانەی پشتیوانی و لۆجیستیکیی ھاوپەیمانیی ئەمریکی بەرلەنیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە لە پارێزگای سەلاحەددین لە باکووری عێراق دا بە بۆمبایەکی تەنیشت جاددەدا ھەڵتەقی.
ھێشتا لە بارەی ڕادەی زیانە گیانی و ماڵییەکانی ئەم ڕووداوە ھیچ ھەواڵێک بڵاو نەبووەتەوەو ھیچ دەستەیەکیش بەرپرسایەتییەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەش ھەر کاروانێکی ھاوپەیمانیی ئەمریکی لە جادەی شاری «دوجەیل» لە ٦٠ کیلومتریی بەغدا کەوتە بەر ھێرشێکی تەقاندنەوەو تاقمی «قاسمەلجەببارین» بەرپرسایەتیی ڕووداوەکەی گرتە ئەستۆ.
سەرپەیڤ