ڕوودانی تەقینەوە لە ناوەڕاستی بەغدا
میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاندووە لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی خۆکوژانە لە ناوەڕاستی بەغدای پێتەختی عێراق چەندین کەس کوزران و یان بریندار بوون.
ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق ڕایانگەیاند:ھەردووک تەقاندنەوە خۆکوژانەکە لە مەیدانی «تەیران»ی ناوەڕاستی بەغدا و بە شێوەی ھاوکات ڕووی داوە کە لە ئەنحجام دا لانیکعم ١٢کەسی سڤیل کوژراون و زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوونە.
وەک باسی دەکرێت دوو کەسی خۆکوژ لە مەیدانی «تەیران» ی بەغدا بە ھۆی پشتێنی تەقەمەنییەوە خۆیانیان لە بازاڕی چەرچی و دەستفرۆشەکان و لە نێو ئاپۆڕەی خەڵک دا تەقاندووەتەوە.
دوابەدوای ئەم ڕووداوە نەخۆشبەرەکان بۆ گواستنەوەی کوژراوو برینداران ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون و ھێزەکانی ئاسایشتیش دەستبەجێ شوێنی تەقینەوەکانیان گەمارۆ داوە.
دوابەدوای ئەم تەقینەوانە لە ئێستادا تەواوی ئەو ڕێگایانەی وا دەچنەوە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا مۆڵگەی تەواوی باڵوێزخانەو شوێنە دیپلۆماسییەکان لە عێراق دا داخراون و بە توندی لەم شوێنە پاسەوانی دەکرێت.