ڕوودانی تەقینەوە لە ڕۆژھەڵاتی بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i392194-ڕوودانی_تەقینەوە_لە_ڕۆژھەڵاتی_بەغدا
سەرچاوە ھەواڵڕدەرییەکانی عێراق سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە باسی بیسترانی دەنگی تەقینەوەیەکیان کرد لە ڕۆژھەڵاتی بەغدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 28, 2021 07:41 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوە لە ڕۆژھەڵاتی بەغدا

سەرچاوە ھەواڵڕدەرییەکانی عێراق سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە باسی بیسترانی دەنگی تەقینەوەیەکیان کرد لە ڕۆژھەڵاتی بەغدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەناڵی تەلەگرامیی «سابرین نیوز» سەربە ھێزەکانی خۆڕاگریی عێراق وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم تەقینەوەیە وای بڵاو کردەوە کە، ئەم تەقینەوەیە لە نزیکی ناوچەی «ئەلموشتەل» لە ڕۆژھەڵاتی بەغدا ڕووی داوە.

ئەم کەناڵە ھەواڵییە ئاماژەی بۆ وردیاتی زیاتری ژمارەی کوژراوو بریندارانی شیمانەیی و ھۆکارەکانی تەکردووە.

یەکشەممەی ڕابردووش ھەگبەیەکی تەقەمەنی لە نزیکی دوکانێک لە ڕۆژئاوای بەغدای پێتەخت تەقێندرایەوە.

ئەمە سێھەمین تەقاندنەوەیە لە ماوەی حەوتەی ڕابردوودا.