بەرز بوونەوەی دەنگی قیژۆکی مەترسی لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i392985-بەرز_بوونەوەی_دەنگی_قیژۆکی_مەترسی_لە_باڵوێزخانەی_ئەمریکا_لە_بەغدا
سەرچاوە عێراقییەکان باسی بەرز بوونەوەی دەنگی قیژۆکی مەترسییان کردوە لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدای پێتەختی ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 16, 2021 18:39 Asia/Tehran
  • بەرز بوونەوەی دەنگی قیژۆکی مەترسی لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

سەرچاوە عێراقییەکان باسی بەرز بوونەوەی دەنگی قیژۆکی مەترسییان کردوە لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدای پێتەختی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی «نوجەبا»ی عێراق، سەرچاوە ھەواڵدەرییەکانی  ئەم وڵاتە ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند: دوای بیستنی دەنگی قیژۆکی مەترسی لە حاسەی سەربازیی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا، ھێزەکانی ئاسایشت و دژە تیرۆری عێراق لە گردوپەڕی ئەم ناوچەیەدا جێگیر بوون.

دوای ئەم ڕووداوە، ھەواڵدەریی سومریەنیوز وای بڵاو کردەوە کە، ئامانج لە بەرز بوونەوەی دەنگی قیژۆکی مەترسی  لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، پرۆڤە کردن بووەو ھیچ ھێرش و یان ھەڵمەتێکی موشەکی لەکاردا نەبووە.

 لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و بنکەکانی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە ع ێراق لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە چەندین جار کەوتوونەتە بەر ھەڵمەتی موشەک و ڕۆکێت.