جەختی «بەرھەم ساڵح» لە سەر پارێزرانی سەروەریی عێراق لە دیداری لەگەڵ باڵوێزی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i393065-جەختی_بەرھەم_ساڵح_لە_سەر_پارێزرانی_سەروەریی_عێراق_لە_دیداری_لەگەڵ_باڵوێزی_ئەمریکا
«ماتیۆ تولێر» باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا لەگەڵ «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام دیدارو وتووێزی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 18, 2021 16:34 Asia/Tehran
  • جەختی «بەرھەم ساڵح» لە سەر پارێزرانی سەروەریی عێراق لە دیداری لەگەڵ باڵوێزی ئەمریکا

«ماتیۆ تولێر» باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا لەگەڵ «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام دیدارو وتووێزی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی بنکەی ھەواڵدەریی عێراقیی «ناس»، نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: لەم دیدارەدا لە بارەی پەیوەندیی ھێزمەندی دوو لایەنەو بوارە جۆربەجۆرەکانی ھاوکاریی ھاوبەش لە نێوان دوو وڵات و ڕێگاکانی پەرە پێ دانی ھاوکاری باس و وتووێژ کرا.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لەم دیدارەدا لە سەر پێویستیی بەردەوام کرانی ھاواھەنگی بۆ خەباتی دژی شانەنووستووەکانی تیرۆریستان و پتەوکردنەوەی دەستەڵاتی حکومەت لە مەڕ سەپاندنی یاساو ڕێزنان لە سەروەرییەکەی و ھەروەھا گرینگایەتیی دامرکاندنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە و تێوە نەگلاندنی وڵات بە ئاڵۆزیی وڵاتانی دیکە پێی داگرت.

باڵوێزی ئەمریکاش ھەر لە دیدارەکەدا پابەند بوونی وڵاتەکەی بە داکۆکی کردن لە ئاسایشت، سەقام و شکۆی عێراق و پتەوکردنەوەی بنج و بناوانی دەسنەڵ اتەکەی و پەرە سەندنی ھاوکاریی دوو قۆڵی لە بواری جۆربەجۆردا، ڕاگەیاند.