کازمی: ھێندێک کردەوە بەئەنقەستەو بۆ ئاژاوەنانەوە لە عێراقە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i399359-کازمی_ھێندێک_کردەوە_بەئەنقەستەو_بۆ_ئاژاوەنانەوە_لە_عێراقە
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: ھێندێک لایەن بە ئەنقەست ھەوڵەکانیان بۆ ئاژاوەنانەوەو لاواز کردنی ئاسایشت لە وڵات دا چڕ کردووەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2021 12:28 Asia/Tehran
  • کازمی: ھێندێک کردەوە بەئەنقەستەو بۆ ئاژاوەنانەوە لە عێراقە

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: ھێندێک لایەن بە ئەنقەست ھەوڵەکانیان بۆ ئاژاوەنانەوەو لاواز کردنی ئاسایشت لە وڵات دا چڕ کردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی شەفەق نیوز، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدار لەگەڵ قوربانیانی نەخۆشخانەی ئیمام حسەین(ع) لە پارێزگای «زیقاڕ» لە باشووری ئەم وڵاتە وتی: کارەساتەکەی ئەم نەخۆشخانەیەو پێش لەوەش نەخۆشخانەی «ئیبنی خەتیب» بە ئاشکرا ئەوە دەر دەخات کە لە سیستێمی ئیداریی وڵات لە ساڵی ٢٠٠٣وە ھێندێک کەم و کوڕی بوونی ھەیە.

«کازمی» وتیشی:  ئەوەی وا لەمەڕ گرفت و خەمساردی بەرامبەر بە گیان و ماڵی خەڵک لە عێراق ڕووی داوەو دەشیدات تەنیا لە ئەنجامی بەرماوەی ئەو گەندەڵیانەیە کە وڵاتی خاپوور کردووە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەروەھا وتیشی: کردەوەی بە ئەنقەست بۆ ئاژاوەنانەوە لە عێراق و لاواز کردنی ئاسایشتی ئێستای وڵاتە کە دیارە بە زیانی خەڵک دەشکێتەوەو زەبریان لێ دەوەشێنێ.

مانگی ڕابردوو ئاگرکەوتنەوەیەک لە نەخۆشخانەی ئیمام حسەین(ع) ھەڵکەوتوو لە ناسریەی ناوەندی پارێزگای «زیقاڕ» ڕووی دا کە لە ئەنجام دا ١٠٨ کەس بوون بە قوربانی . بەر لەوەش ڕووداوەێکی ھاوچەشن لە نەخۆشخانەی «ئیبنی خەتیب» لە بەغدا قەوما کە ئەوەش مردنی ٨٠ کەسی لێ کەوتەوە.