پێشوازیی «عەسائیبی ئەھلی حەق» لە ھەڵوێستەکانی ئێران لە کۆبوونەوەکانی بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i400218-پێشوازیی_عەسائیبی_ئەھلی_حەق_لە_ھەڵوێستەکانی_ئێران_لە_کۆبوونەوەکانی_بەغدا
بزوتنەوەی «عەسائیبی ئەھلی حەق» لە ھەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەکانی بەغدا پێشوازیی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 29, 2021 11:16 Asia/Tehran
  • پێشوازیی «عەسائیبی ئەھلی حەق» لە ھەڵوێستەکانی ئێران لە کۆبوونەوەکانی بەغدا

بزوتنەوەی «عەسائیبی ئەھلی حەق» لە ھەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەکانی بەغدا پێشوازیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی ئەلغەد،« سالیم عەبادی» بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی «عەسائیبی ئەھلی حەق» بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە وتی: ئێران تاکە وڵاتێک بوو کە لە کۆبوونەوەکەی بەغدا ئاماژەی کردە دۆسیەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق.

بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی «عەسائیبی ئەھلی حەق» وتیشی: لوتکەی بەغدا بەس دانیشتنێکی کەشخە بوو و ئیدای ھیچ ڕێکارێکی ڕاستەقینەی بۆ عێراق و ناوچەکە پێ نەبوو.

عەبادی وتیشی: ھێندێک لە وڵاتانی بەشداری لوتکەی بەغدا کە باسی یارمەتی دانی عێراقیان دەکرد، بۆخۆیان ئامێری دەستی ئەو تیرۆریزمەن کە وڵاتی عێراقی کردوەتە ئامانج.

بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی «عەسائیبی ئەھلی حەق» جەختی لەوەش کردەوە کە: لە لوتکەی بەغدا ھیچ ئاماژەیەک نەکرایە دەست درێژکارییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق.