چوارچێوەی هەماهەنگیی بەمزوانە هاوپەیمانیەکی نوێ رادەگەیەنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i405685-چوارچێوەی_هەماهەنگیی_بەمزوانە_هاوپەیمانیەکی_نوێ_رادەگەیەنێ
چێوەی هەماهەنگی ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانە ئاشکرادەکات کە چوونەتەپاڵی و دەڵێت، بەمنزیکانە هاوپەیمانیی ڕادەگەیەنن و پەرلەمانتارێکیشیان پێشبینی دەکات لە پرسی پۆستی سەرۆک کۆماردا سیناریۆی ساڵی 2018 دووبارە ببێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 26, 2022 10:59 Asia/Tehran
  • چوارچێوەی هەماهەنگیی بەمزوانە هاوپەیمانیەکی نوێ رادەگەیەنێ

چێوەی هەماهەنگی ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانە ئاشکرادەکات کە چوونەتەپاڵی و دەڵێت، بەمنزیکانە هاوپەیمانیی ڕادەگەیەنن و پەرلەمانتارێکیشیان پێشبینی دەکات لە پرسی پۆستی سەرۆک کۆماردا سیناریۆی ساڵی 2018 دووبارە ببێتەوە.

 

 

مەحمود یاسین حەیانی سەرکردە لە چێوەی هەماهەنگی (کۆکەرەوەی هەموو لایەنە شیعییەکان جگە لە ڕەوتی سەدر) ڕایگەیاند، تا ئێستا 133 بۆ 135 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە دەوری چێوە کۆبوونەتەوە.

وتیشی، “بەمنزیکانە هاوپەیمانییەک ڕادەگەیەنین و ژمارەی ئەندامەکانی لەنێوان 133 بۆ 135 پەرلەمانتاردا دەبن، چونکە ژمارەیەک پەرلەمانتاری سەربەخۆ و چەند پەرلەمانتارێکی لایەنەکانی تریش پەیوەندییان بە چێوەی هەماهەنگی-یەوە کردووە”.

بەپێی وتەی حەیانی، بەردەوامن لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕەوتی سەدر و لایەنەکانی تر بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوبەشانی سیاسیی کارادا کاربکەن.

هاوکاتی ئەم لێدوانە، محەمەد زیادی پەرلەمانتاری چێوەی هەماهەنگی لەبارەی هەڵوێستی چێوە تایبەت بە پۆستی سەرۆک کۆمار دوا و ڕایگەیاند، نابن بە لایەن لەو ململانێیەی لایەنە کوردەکان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار هەیانە.

زیادی بۆ میدیای عێراقی قسەیکردووە و پێیوایە سیناریۆی 2018 لە پرسی سەرۆک کۆماردا دووبارە ببێتەوە، وەک ئاماژەیەک بۆ بەدەستهێنانەوەی پۆستەکە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ـەوە.