تورکیا 200 کیلۆمەتری دووجا لە خاکی عێراقی داگیر کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i406777-تورکیا_200_کیلۆمەتری_دووجا_لە_خاکی_عێراقی_داگیر_کردووە
یەک لە سەرانی ھاوپەیمانیی نەسری عێراق ھۆکاری زێدەخوازیەکانی تورکیا و دزەکردن لەنێو قوڵایی خاکی عێراقی راگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 04, 2022 17:25 Asia/Tehran
  • تورکیا 200 کیلۆمەتری دووجا لە خاکی عێراقی داگیر کردووە

یەک لە سەرانی ھاوپەیمانیی نەسری عێراق ھۆکاری زێدەخوازیەکانی تورکیا و دزەکردن لەنێو قوڵایی خاکی عێراقی راگەیاند .

تورکیا لەساڵانی رابردوودا بە بیانووی پەکەکە دەستدرێژیی کردووەتە سەر خاکی عێراق کە رووبەڕووی کاردانەوەی توندی حکومەتی عێراق و وڵاتانی دیکەی جھان بووەتەوە . 

بە پێی راپۆرتی بەغدا ئەلیەوم ، عەقیل رودەینی لە سەرانی ھاوپەیمانیی  نەسری عێراق گوتی : مەودای دیاریکراو 5 کیلۆمەتر بوو کەچی ئێستا تورکیا  نەک ھەر 200 کیلۆمەتری دووجا ھاتووەتە نێو خاکی عێراق ، بەڵکوو لە شنگاڵ و باشیقەش بنکەی ھەیە . 

رودەینی وتیشی ھەرێمی کوردستان توانایی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکەی نیە و حکومەتی فێدڕاڵیش توانایی بەرنگاربوونەوەی تورکیای نیە . 

ھەروەھا گوتی : سەرباری بۆردومانەکانی تورکیا ، نە لە نێو کۆڕ و نێوەندە سیاسیەکان و نە لە میدیاکان دا کاردانەوەیەک نیە و پەلاماری سەر عێراق بۆ تورکیا وەک کارێکی مۆڵەت پێدراوی لێھاتووە .