"سەید موقتەدا سەدر" نوێنەرانی رەوتی سەدری بۆ کۆبوونەوە بانگێشت
سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر لە عێراق داوای لە نوێنەرانی ئەم فراکسیۆنە سیاسییە کرد ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن.
سێ رۆژ لەمەوبەر سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر داوای لە نوێنەرەکانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشی سەرۆکی پەرلەمان بکەن، هەروەها بە هاوپەیمانە پەرلەمانیەکەی راگەیاند کە ئەوان ئازادن لە هاوپەیمانی لەگەڵ فراکسیۆنەکە.
موقتەدا سەدر سەدر هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی نوێنەرانی فراکسیۆنی سەدری روون دەکاتەوە، وتی "من خەمی دەسەڵات و سیاسەت نەبووم، تەنیا ویستم هەر ستەمکارێکی زاڵم ئاشکرا بکەم". زۆرینە بۆ ئێمەیە نەک ئەوانی تر؛ "من بەشداری حکومەتێکی تەوافوقی ناکەم".
له ههڵبژاردنهکانی ئهم دواییهدا فراکسیۆنی سهدری عێراق له کۆی 329 کورسی پهرلهمانی 73 کورسی بردۆتهوه، له دوای ئهوهش هاوپهیمانی سوننه به 37 کورسی و هاوپهیمانیی دهوڵهتی یاسا به 33 کورسی و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقیش به 31 کورسی، کوردستان و هاوپهیمانی فهتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری بە 17 کورسی لە پلەکانی دواتردان .