مسته‌فا کازمی: عێراق بە سەختترین قەیرانی سیاسی‌دا تێده‌په‌ڕێ
مستەفا کازمی،سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، له‌دوای ساڵی ٢٠٠٣ ه‌وه عێراق بە سەختترین قەیرانی سیاسی‌دا تێدەپەڕێ.
دوینێ «مسته‌فا کازمی» بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی مه‌راسیمه‌کانی چلەی «ئیمامی حسەین» پەیامێکی بڵاوکردەوەو سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌کان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی کرد که به سه‌رکه‌وتوویی پێشوازییان له‌و ژماره زۆره‌ی زیاره‌تکاران کرد.
کازمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که، عێراق به قه‌یرانێکی سیاسی دا تێده‌په‌رێت که به سه‌ختترین قه‌یرانی وڵات له‌دوای ساڵی ٢٠٠٣ وە دادەنرێت که رژێمی سه‌دام بە ھۆی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیەوە رووخێندرا.
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق باسی له‌وه‌ش کردووه، هیواو خواستی ئەوە لە ئارادایە کە عێراق گرفتەکانی چارەسەر بکرێت و به که‌ناری ئارامی و سه‌قامگیری بگات.
«مسته‌فا کازمی» داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کانیش کرد کە به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و ئێراقییه‌کان له‌به‌رچاو بگرن و ناکۆکییه‌کانیان وه‌لابنێن.