تێکشکێندرانی سێ مۆڵگەی تیرۆریستانی داواکراوی داعشی لە ئەنبار
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i447642-تێکشکێندرانی_سێ_مۆڵگەی_تیرۆریستانی_داواکراوی_داعشی_لە_ئەنبار
حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە هەوڵی هێزەکانی لە تێکشکاندنی سێ مۆڵگەی تیرۆریستانی داواکراوی داعشی لە ئەنبار، سەرکەوتووانە بووە.
(last modified 2026-10-21T16:07:59+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2026 19:35 Asia/Tehran
  • تێکشکێندرانی سێ مۆڵگەی تیرۆریستانی داواکراوی داعشی لە ئەنبار

حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە هەوڵی هێزەکانی لە تێکشکاندنی سێ مۆڵگەی تیرۆریستانی داواکراوی داعشی لە ئەنبار، سەرکەوتووانە بووە.

 

سەرچاوە ئاسایشییەکان لە پارێزگای ئەنبار ڕایانگەیاند ؛ یەکەیەکی ئەمنیی سەربە حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنی گەڕان بەدوای مۆڵگەو حەشارگەی تیرۆریستانی داعشی لە ناوچەی سەحرای شارستانی ڕاوە لە رۆژاوای شاری رۆمادیی دەسپێکرد کە بەهۆیەوە توانی سێ مۆڵگەی نهێنیی ژێرزەوینیی تێک بشکێنێ. لە یەکێ لە حەشارگەکانی داعش، کەرەستەکانی بۆمبنانەوە دۆزرایەوە کە هێزەکانی یەکەی ئەندازیاریی حەشدەی شەعبی، لەمەودای دوور، تەقاندیاننەوە.