دۆزرانەوەی پاشماوەی تەرمی ٤٨کەس لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە باکووری عێراق
تشرینی یهکهم 21, 2026 18:23 Asia/Tehran
یاریدەری پارێزگاری نەینەوا لە باکووری عێراق ڕایگەیاند، پاشماوەی تەرمی چل و هەشت کەس لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە ناوچەی "حەمام ئەلعەلیل" لە باشووری مووسڵ، دۆزراوەتەوە.
غەزوان داوودی وتی: پاشماوەی ئەو تەرمانە هی ئەندامانی هێزە ئاسایشییەکان، ژومارێک کەسایەتی مەزهەبی و ناسەربازیی پارێزگای نەینەوایە. یاریدەری پارێزگاری نەینەوا بەئاماژە بەوەی کە ڕووفاتی ئەو تەرمانە هی دووەم تاقم لە قوربانیانی ڕفێندران لەلایەن گرووپە تیرۆریستییەکانی داعشە، وتی: کار لەسەر ناسینەوەی قوربانییەکان لە ڕێگەی پشکنینی تاقیگەیی و هاوتاکردنی نمونەی دی ئێن ئەی لەگەڵ هی کەسوکاریان بەردەوامە. ناوبراو هەروەها وتی : پاشماوەکانی تەرمی ئەو قوربانیانە پاش پێشوازییکران، ڕادەستی خێزانەکانیان دەکرێ هەتا بۆ ناشتن بەپێی پرەنسیپە دیاریکراوەکان، ئامادە ببن.