ئەنیمەیشنی "پاسەوانانی خۆر"؛ فیلمێک بۆ بینەرانی منداڵ لە فێستیڤاڵی فەجر
کانونی دوھەم 30, 2026 11:11 Asia/Tehran
ئەنیمەیشنی "پاسەوانانی خۆر" وەک تاکە بەرهەمی ئەنیمەیشن لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجرە کە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی فێستیڤالەکەدا نمایش دەکرێت. "پاسەوانانی خۆر" لەنێو ئەو بەرهەمانەدایە کە تایبەتە بە بینەرانی منداڵ لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجردا.
عیماد ڕەحمانی، مێهرداد مێهرابی دەرهێنەری ئەم ئەنیمەیشنەن و مێهدی جەعفەری جۆزانی بەرهەمهێنانی کردووە و بڕیارە لە بەشی دەرەوەی کێبڕکێی فێستیڤاڵی فیلمی فەجردا نمایش بکرێت.
ئەم ئەنیمەیشنە فیلمێکی فانتازیا و سەرگەرمییە کە چیرۆکەکەی باس لە دوو کوڕی تەمەن ١٠ ساڵان دەکات کە ئامادەبوونی کۆمەڵێک دزی شوێنەوارە مێژووییەکان لە ناوچەیەکی شوێنواری دەدۆزنەوە.
سەرپەیڤ